هەولێر
دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ کەسێکی نەناسراو لە شاری هەولێر چووەتە بەردەم نوێنەرایەتى کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە و تەقەی لە نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان کردوەو شەهید بووە.
نزیک کاتژمێر دووی دوانیوڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کەسێکی نەناسراو چووەتە سەر نوێنەرایەتی کەنەکە و ئەندامێکی کەنەکەى بەناو “دەنیز جەواد بوولبن” شەهید کردوەو کەسەکە هەڵهاتووە.
لەوبارەیەوە شکوروڵا حەمەدەمین ئەندامی کەنەکە بە ڕۆژنیوزی وت: نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتێکدا کە تەنیا هەڤاڵ دەنیز جەواد بوولبن لە نوێنەرایەتى بووە، کەسێکى نەناسراوو چووەتە ژوورەوەو لەلای دەرگای نوێنەرایەتییەکە هەڤاڵ دەنیزی تیرۆر کردوە و هەڵهاتووە، بۆیە ئەمە کردەوەیەکی تیرۆری بووە.
وتیشی: دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان چوونەتە نوێنەرایەتى کەنەکە و نوێنەرایەتییەکەیان داخستووەو تەرمی شەهید دەنیزیان گواستووەتە بۆ پزیشکی دادوەری و لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
ئەندامەکەى کەنەکە ئەوەشی وت: چەند ئەندامێکی ئێمە بریارە بچنە پزیشکی دادوەری و زانیاری سەبارەت بە شێوازی تیرۆرکردنى هەفاڵ دەنیز وەربگرن.
دەنیز جەواد بوولبن ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکەیە و هاوکات نوێنەری کەنەکەیە لە باشووری کوردستان.
ه.ح
Comments are closed.