ناوەندی هەواڵەکان
کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک، سنووری گوندی کانی میرانی لە سنووری شارۆچکەى پێنجوێن بۆردوومان کرد.
ئەمڕۆ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، بە پێنج درۆن و لە پێنج کاتی جیاوازدا، هێرشکرایە سەر گوندی ساڵیاوا و کانی میران لە شارۆچکەی پێنجوێن.
بەپێی زانیارییەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک پێنج هێرشی درۆنی بۆسەر شارۆچکەی پێنجوێن ئەنجامداوە و تەنیا لهماوهی ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا، ٢٠ هێرشی مووشهكیان كردوهته سهر ههرێمی كوردستان، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆش سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ لەلایەن فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بۆردوومانکرا و تائێستا زەرو زیانەکان نەزانراون.
ر.س
Comments are closed.