ژنە چالاکوانێکی سیاسیی لە کەرکووک تیرۆر کرا

کەرکووک

دوانیوەڕۆی ئەمرۆ دوو ماتۆرسوار لە شاری کەرکووک دەستڕێژی گوللـە لە ژنێکی چالاکوانی سیاسیی دەکەن و بەهۆیەوە شەهیدبوو.

بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە دوانیوەڕۆی ئەمرۆ لە گەڕەکی سەرچناری شاری کەرکووک بووە، شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن، دوو کەسی ماتۆڕسوار کە دەمووچاویان هەڵپێچاوە، تەقەیان لەو ژنە چالاکوانە کردووە و شەهیدبووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو کەسە هەشت گوللـەیان لەو ژنە چالاکوانە داوە و بەهۆیەوە دەستبەجێ شەهیدبووە.

دوای رووداوەکەش تاوانبارەکان لە شوێنەکە هەڵهاتوون و تائێستاش دەستگیرنەکراون.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنە چالاکوانی سیاسیی بووە و دەوترێت خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، لە ماوەی رابردوودا بۆ سەردانیکردنی رێکخراوەکانی ژنان، رووی لە باشووری کوردستان کردووە.

دوای رووداوەکەش تەرمی ژنەکە گەیەندراونەتە پزیشکی دادی کەرکوک پۆلیسی کەرکوکیش رایگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و بەپێی فەرمانی دادوەریش بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تاوانباران دەرکراوە.

هـ.ح

Comments are closed.