بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بانکی نێودەوڵەتی هاوکاری بانکی ناوەندی عێراق دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی هاوکارییەکانی بانکی نێودەوڵەتی لە گەشەپێدانی ئابووری و سندوقی بانکی ناوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکە کۆبووەوە.

ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەکانى سوودانى لە داڤۆس بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە فۆڕمی ئابووری بەمەبەستی تاوتوێکردنی سیستمی دارایی و بانکییەکانی عێراق لەگەڵ کریستالینا جۆرجییڤا بەڕێوەبەری نەختینەی بانکی نێودەوڵەتی کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە میانەی کۆبوونەوەکەدا بۆ چاکسازیکردن لە سیستمی بانکی و دارایی عێراق تاوتوێی پلان و هاوکارییەکانی بانکی نێودەوڵەتی کراوە.

هەروەها نووسینگەى سوودانى دەشڵێت: ئامادەین بۆ هەرجۆرە چاکسازییەک کە سیستمە بانکییەکانمان پێشبخات.

لای خۆشییەوە، کریستالینا جۆرجییڤا سەرۆکی نەختینەی بانکی نێودەوڵەتی جەختی لە هاوکاریی و هەماهەنگییەکانی بانکەکە بۆ پەرەپێدان و ڕێکخستنی سیستمی بانکی عێراق کردەوە.

Comments are closed.