دەوڵەتى تورک سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد

ناوەندی هەواڵەکان

جارێکی دیکە فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتى داگیرکەری تورک بەرزاییەکانی گوندی گوهەرزێ و بلاڤە لە بناری چیای مەتین بۆردوومان دەکەن.

بەپێی زانیارییە هەرێمییەکان ئێوارەى ئەمڕۆ جارێکی دیکە فرۆکە جەنگییەکانیدەوڵەتى داگیرکەری تورک بەرزاییەکانی گوندی گوهەرزێ و بلاڤە لە بناری چیای مەتین بۆردوومان کرد.

بەپێی زانیاریەکان تائێستا فڕۆکە بەسەر ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە و تائێستا نازانرێت زیانەکانى ئەو بۆردوومانە چی بووە.

هاوکات لە سنوری ئامێدی فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان بەسەر ئاسمانى سنوورەکەدا دەسوڕێتەوە، بە هەمان شێوە ئەمڕۆش فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان بەسەر کامپی مەخمووردا سوڕاوەتەوە.

دەوڵەتى داگیرکەری تورک ڕۆژانە و بەبەردەوامى بۆردوومانى ناوچە جیاوازەکانى باشووری کوردستان دەکات، ئەوەش بەهۆی ئەو شکستە گەورەیەى کە لەلایەن گەریلاکانى ئازادیی تووشی هاتووە.

هـ.ح

Comments are closed.