مامۆستایانی کۆیە نوێترین پەیامی خۆیان لەبارەى بایکۆتەوە ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵەکان

مامۆستایانى ناڕازیی شارۆچکەی کۆیە جەختیان لەسەر بەردەوامى بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندن کردەوە و دەڵێن: ڕۆژی یەک شەممە لەبەردەم پەروەردەى شارەکەیان خۆپیشاندان بۆ داواکارییەکانیان دەکەن.

ئەمڕۆ مامۆستایانى ناڕازیی شارۆچکەی کۆیە سەبارەت بە بایکۆتی دەوام پەیامێکیان بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەدا مامۆستایانى ناڕازیی جەختیان لەسەر بەردەوامى بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندن کردەوە و دەڵێن: فشارو هەڕەشەی دەسەڵات کاریگەری لەسەر ئێمە نابێت و بەردەوام دەبین لە داواکردنى مافە ڕەواکانمان.

مامۆستایانى ناڕازیی کۆیە ئاماژەیان بەوەشکرد، ڕۆژی یەک شەممە لەبەردەم پەروەردەى شارەکەیان خۆپیشاندان بۆ داواکارییەکانیان دەکەن.

هـ.ح

Comments are closed.