لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە سێدارەدانی گەنجانی کورد شەرمەزار کرا

ناوەندى هەواڵەکان

کوردستانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی “کات، کاتی ئازادییە” بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤ گردبونەوە و تێیدا لە سێدارەدانی گەنجانی کورد شەرمەزار کرا.

کوردستانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی “کات، کاتی ئازادییە” بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆڕەپانی نەیشن لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شارى ژنێف گردبونەوە.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی گەنجانی کورد، موحسین مەزڵوم، محەمەد فەرامەرزی، وەفا ئازەربار، پژمان فەتحی، کە ڕۆژی دووشەمەى ڕابردوو لەلایەن ئێرانەوە لە سێدارەدران، دەستی پێ کرد.

 لەسەر ناوی کۆمیتەی چالاکییەکە ئیبراهیم یوکسەل وتى، گۆشەگیری نامرۆڤانەی سەر ڕێبەرمان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بێت و هێرشی سەر گەلی کورد و کوردستان بەردەوامە.

ئاماژەى بەوەشکرد، لە چوارچێوەی هەڵمەتی “ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” درێژە بە چالاکی دەدەین، لەنێوان ١٠-١٥ ی شوبات ئەنتەرناسیۆنالیستەکانیش لە بازلەوە تا ستراسبۆرگ ڕێپێوان دەکەن، هەربۆیە داواکارم هەموان بەشداربن لە ڕێپێوانی ناوەندی ١٧ ی شوبات لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا.

ئ.م

Comments are closed.