لە مەراسیمێکدا شەهید تیرێژ ڕۆژ لە شنگال بەبیرهێنرایەوە

شنگال

لە شنگال، شەهید تیرێژ ڕۆژ، گەریلای هەپەگە لە مەراسیمێکدا بەبیرهێنرایەوە و داوا لە گەنجان کرا، کە لەدژی دوژمنانی ئیزدیی بەشداری تێکۆشان ببن.

شەهید تیرێژ ڕۆژ، گەریلای ئێزدیی هەپەگە، کە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، لە ساڵیادەکەیدا بە مەراسیمێک لە گەلی ڕمێ لە شنگال بەبیرهێنرایەوە.

مەراسیمەکە لەبەردەم ماڵی شەهید و بە بەشداری دەزگاکانی شنگال و خزم و دۆستەکانی خانەوادەکەی، بە خولەكێک وەستان بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆحی شەهیدان دەستیپێکرد و چەندین مۆم داگیرسێندرا.

ڤیان حەبابی
ڤیان حەبابی

پاشان بەرفێ ئیلیاس، دایکی شەهید تیرێژ پەیامێک پێشکەشکرد و وتی: شەهید تیرێژ تەنها شەهیدی ئێمە نییە، بەڵكو هی هەموو کۆمەڵگەیە، هەر بۆیە گیانی خۆی فیدا کرد، بە شەهیدبوونی سەربەرزین.

دواتر، ڤیان حەبابی، لەسەر ناوی فەرماندەیی یەژەشە و یەبەشە وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی: لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژییەی بەسەرماندا کراوە قارەمانی وەکو شەهید تیرێژ دروستبوون، شەهید لە خانەوادەیەکی وڵاتپاریزبوو، خانەوادەکەی لە کاتی کۆمەڵکوژیی بە ئیرادەوە تێکۆشانێکی گەورەیان کرد، شەهید تیرێژیش ئەو ورەیەی لەخانەوادەکەیەوە وەرگرت.

شەمۆ ڕەمۆ
شەمۆ ڕەمۆ

هەروەها شەمۆ ڕەمۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ وتەیەکی پێشکەشکرد وتی: هێڵی تێکۆشان لە کوێ بێت، دەبێت گەنجەکانمان ڕوو لەوێ بکەن و شەڕ بکەن، تێکۆشان بۆ دۆزی گەل سنوورەکان ناناسێت، هیچ جیاوازییەک لەنێوان منداڵەکانمان نییە، هەمووی بۆ پاراستنی گەل شەڕیان کردووە و شەهید بوون، پێویستە گەلەکەمان بەم شەهیدبوونە سەربەرزبن.

لە درێژەی مەراسیمەکەدا، خودێدا ئیلیاس، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شنگال وتی: شەهید تیرێژ یەکێک بوو لەو کەسانەی لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی داعش چەکی لە شان کرد و لە دژی چەتەکان شەڕی کرد، ئێستاش دەوڵەتی داگیرکەریی تورک لە دژی گەریلا شەڕ دەکات، بۆیە داواکاریی لەسەر گەنجان ئەوەیە، کە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببن و تێکۆشان بۆ ئەو ڕەنجەی گەریلا بکەن کە بۆ ئێمە داویانە.

خودێدا ئیلیاس
خودێدا ئیلیاس

دوای پێشکەشکردنی وتەکان، کورتە ڤیدیۆیەک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید تیرۆژ ڕۆژ نمایشکرا و مەراسیمەکە بە بڵاوکردنەوەی خێر بە کۆتا هات.

ب. جـ

Comments are closed.