لە عەفرین تەقینەوەیەک ڕوویدا و چوار کەس بریندار بوون

ناوەندی هەواڵەکان

لە عەفرینی داگیرکراو، ماتۆرسکیلێک تەقییەوە و بە هۆیەوە چوار کەس برینداربوون، کە دووانیان چەتەی دەوڵەتی داگیرکەریی تورکن.

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە نزیک فولکەی نەورۆز لە شاری عەفرینی داگیرکراو، ماتۆرسکیلێک تەقییەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی تەقینەوەی ماتۆرسکیلێک چوار کەس برینداربوون، دانەیەکیان منداڵە و دوو دانەی دیکەش چەتەی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەریی تورکە و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

ئەو ڕێکخراوە ئاماژەی بەوەشداوە، چەتەکان منداڵە بریندارەکەیان ڕفاندووە، تاوانباریان کردووە بە بۆمڕێژکردنی ماتۆرسکیلەکە ودانانی لە شوینی تەقینەوەکەدا لەگەڵ کەسێکی دیکەدا.

لە ناوچە داگیرکراوەکاندا دۆخی ئەمنی ناسەقامگیرە و تەقینەوە و ململانێ لە نێوان چەتەکانی دەوڵەتی تورکدا ڕوودەدات، بەهەمان شێوە لە ٢٧ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٣، بەهۆی تەقینەوەی ماتۆڕسکیلێک لە شەقامی خزمەتگوزاریی گەڕەکی ئەشرەفییە، پێنج کەس برینداربوون کە زۆربەیان منداڵن.

ب. جـ

Comments are closed.