عەفرین لە ڕاگەیاندنەکانی ئەوروپادا

سێشەممە, 20 فبر 2018 – 11:05 

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

ڕاگەیاندنەکانی ئەوروپا بەردەوامن لە ڕوماڵکردنی هێرشی سەر عەفرین، لە کاتێکدا کە ٣٢ ڕۆژ بە سەر ئەو هێرشەدا تێپەڕبووە کە مەبەست لێی داگیرکردنی کانتۆنی حەفرینە.

هەوڵی حکومەتی تورک بۆ داگیرکردنی عەفرین بەردەوامە، لە بەرامبەردا ڕاگەیەندنەکانی ئەوروپا نرخاندنی جیاوازیان هەیە بۆ ئەو هەوڵانە.

ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی ئێن تیڤی ئەڵمانیا لە بارەی بانگەشەی چوونی هێزەکانی سوریا بۆ عەفرین ڕایگەیاند: چوونی سوریا بۆ عەفرین هاوسەنگییەکان بەتەواوی دەگۆڕێت، پێدەچێت ئەو ڕێککەوتنە تاکتیکی بێت، چونکە مەبەستی کورد و ئەسەد ئەوەیە کە ئەردۆغان و هێزەکانی لە عەفرین وەدەرنێن، سودێک کە کورد لەو ڕێککەوتنە دەستی دەکەوێت ئەوەیە، کە هێزەکانی سوریا ڕووبەڕووی تانکە لیۆپاردەکانی تورکیا دەبنەوە.

لۆ فیگارۆی فەرەنساش لە وتارێکدا ڕایگەیاند: دەوترێت کە هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد دەچنە عەفرین، کورد نایانەوێت بگەڕێنەوە دۆخی پێش ٢٠١٢، کورد پێش ئەوەی هیچ هاوپەیمانێکیشیان هەبێت لەو شەڕەدا بەتەنیا شەڕیان کردووە و تورکیایان عاسی کردووە.

ڕۆژنامەی تەگە شپیگلی ئەڵمانیش ڕایگەیاند: داگیرکردنی عەفرین تەنیا بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەسەد ئەگەری دەبێت، حکومەتی تورک بە تەنێ ناتوانێت عەفرین داگیربکات.

س.ح

Leave A Reply