ڕۆژەڤ

ئەمڕۆ ٨ـی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕەنجدەرە، لە کوردستان و تەواوی جیهان بە ئاهەنگ و چالاکی جیاواز ژنان ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەن.

لە سەرای سلێمانی کاتژمێر ٣ـی پاشنیوەڕۆ، بە بۆنەی ٨ـی مارسەوە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی دەکرێت، کە چەندین چالاکی جیاواز ل خۆدەگرێت.

کاتژمێر ١٠ـی بەیانی ڕێکخراوی یەکێتی ژنان، لە هۆڵی تەوار بە بۆنەی ٨ـی مارسەوە، پێشانگایەکی شێوەکاریی دەکەنەوە.

بە بۆنەی ٨ـی مارسەوە، بە پێشەنگایەتی ڕژاک، لە کاتژمێر ٢ـی پاش نیوەڕۆ ڕێپێوانێکی جەماوەری لە پارکی نالییەوە بۆ باخی گشتی ئەنجام دەدرێت.

لە کاتژمێر ٩ـی بەیانی، لە حەوشەی کەلتووری سەرای سلێمانی، ڕێکخراوی ئامێزی شاهانەی گەل هەڵدەستێت بە کردنەوەی پێشانگایەکی شێوەکاریی، بە بۆنەی ٨ـی مارسەوە.

بە بۆنەی ٨ـی مارسەوە، نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجە هاوکاری دارایی دەبەخشێتە ٥ ژنی خاوەنکار.

لە ١٠ـی بەیانییەوە تا ٦ـی ئێوارە، لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی، ڕێکخراوی ژیان بەخشان بە بۆنەی ٨ـی مارسەوە، هەڵدەستن بە کردنەوەی پێشانگایەک بۆ ژنانی دەستڕەنگین.

لە شارۆچکەی قەڵادزێ، کاتژمێر ٢ـی پاشنیوەڕۆ، بە بۆنەی ٨ـی مارسەوە، ئاهەنگێک بەڕێوەدەچێت.

لە شاری هەڵەبجە کاتژمێر ٩ـی بەیانی، بە بۆنەی ٨ـی مارسەوە، فێستیڤاڵی کچانی کانی ئاشقان دەکرێتەوە.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی و مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

 

Comments are closed.