ڕۆژەڤ

کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ لە بارەگای سەرەکی یەکێتی هەناردە و هاوردەکارانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ئەنجام دەدرێت لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ مانگی ڕەمەزان.

یەکێتی نووسەرانی کورد لە شاری سلێمانی کۆڕێکێ شیعری ئەنجام دەدات، کاتژمێر ٣ـی پاش نیوەڕۆ.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ـی بەیانی، لە کامپی نوێی زانکۆی سلێمانی، یەکەمین کەمپەینی بەخشینی پەرتووک، لە زانکۆوە بۆ کۆمەڵگە بەڕێوەدەچێت، بە درووشمی ” پەرتووک ببەخشە و پەرتووکخانەی خوێنەرێک ئاوەدان بکەرەوە”.

لە هەڵەبجە سەنتەری میترۆ بە هاوکاری ناوەندی ڕۆشنبیری هەژاری موکریانی، کاتژمێر ٣ـی پاش نیوەڕۆ، هەڵدەستێت بە سازدانی دیبەیتێک بۆ تۆڕی بەرگری لە ئازادیی ڕادەربڕین.

کاتژمێر ١٠ـی بەیانی، بە ئامانجی باشتر بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان، پەیمانگای بڕایت بە هاوبەشی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سیمپۆزێۆمێکی تایبەت ئەنجام دەدات لە پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی بڕایت لە شاری سلێمانی.

کاتژمێر ٢ـی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی تەوار مەڕاسیمی کردنەوەی ڕێکخراوی مەرزیە بۆ گەشەپێدانی توانا هونەریەکانی ژنان بەڕێوەدەچیت.

کاتژمێر ١٠ـی بەیانی لە هەڵەبجە بە درووشمی (ژن ئامێزێک بۆ کۆمەڵگا و شکۆیەک بۆ نیشتیمان)، مەڕاسیمێکی تایبەت ساز دەکرێت.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی و مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

سەردانەکەى هاکان فیدان بۆ ئەمریکا و ئەنجامەکانى کۆبونەوەکانى.

ڕۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم دیاریکراوە و ئامادەکاریییەکان لەو چوارچێوەدا بەردەوامە.

چالاکیەکان لەبارەى هەشتى مارس درێژەى هەیە.

شەڕى حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە.

جەنگى نێوان ڕووسیا و ئۆکراین درێژەى هەیە.

Comments are closed.