ڕۆژەڤ

هەوڵەکانى پەدەکە بۆ پەکخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان و کاردانەوەکان لەسەر بڕیاری بایکۆتکردنى هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ ماوەى ٥٢ ڕۆژە موچەى فەرمانبەران دابەش نەکراوە و سێ ڕۆژە بایکۆتى فەرمانبەرانى سلێمانى بۆ داواکردنى مافەکانیان دەستیپێکردووە.

ڕەتکردنەوەى پڕۆژەی “هەژماری من” لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە.

شەپۆلی بارانبارین و ئەگەری ڕوودانى لافاو لە ناوچە جیاوازەکانى عێراق و هەرێم.

هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان و ئامادەکارییەکان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە.

ئامادەکارییەکان بۆ نەورۆز لە سەرجەم ناوچەکانى هەر چوارپارچەى کوردستان دەستیپێکردووە.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی و مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانى شارەوانییەکان لە باکوورى کوردستان و تورکیا درێژەى هەیە و دەم پارتی بانگەشەکانی دەستپێکردووە.

ڕۆژانە ناوچە جیاوازەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە بۆردوومان دەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە سەرانی ماڵی بارزانی بەردەوامن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرانی دەوڵەتی تورکدا.

پرسی پێکهێنانى ئیدارەى خۆجێی پارێزگای کەرکووک، دوای سوێند خواردنى ئەندامانى ئەنجوومەن.

بەرخۆدانى مێژوویی گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژ بە سوپای داگیرکەریی تورک بەردەوامە.

ئەمڕۆ ١٤٨ ڕۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە.

جەنگى نێوان حەماس و ئیسرائیل، ڕووسیا و ئۆکراین بەردەوامە.

Comments are closed.