شارەزایەکى کەشناسى: شەپۆلی سەرەکی بارانبارین کۆتایی هات

ناوەندى هەواڵەکان

سیروان ساڵح ڕایگەیاند، شەپۆلی سەرەکی بارانبارین کۆتایی هات، دەشڵێت، ئەمڕۆ جێگیری زیاتر لە کەش و هەوا دەبینرێت بەتایبەتى لە ناوچە دەشتاییەکانی سنوورى ئیدارەى گەرمیان.

سیروان ساڵح شارەزای بوارى کەشناسى لەبارەى کۆتایهاتنى بارانبارین لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو.

ئەو شارەزاى کەشناسیە لە سەرەتاى نوسینەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە، شەپۆلی سەرەکی بارانبارین کۆتایی هات، ئەوەی ماوەتەوە بە کاریگەری چڕبونەوەی هەوری ناوخۆیی دەبێت لە نێوان کاتەکانی نیوەڕۆ تا خۆرئاوابوون هەندێ جار باران دەبارێت.

دەشڵێت، لە نێوان کاتەکانی نیوەڕۆ تا خۆرئاوابوون لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی شاخاوی و بەشێکی کەمی گەرمیان ئەگەری تاوە بارانی کورتخایەنی ناوخۆیی هەیە تا ڕۆژی دووشەمە، بەزۆریش بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.

باسى لەوەشکردووە، ئەمڕۆ جێگیری زیاتر لە کەش و هەوا دەبینرێت بەتایبەتى لە ناوچە دەشتاییەکانی سنوورى ئیدارەى گەرمیان.

ئ.م

Comments are closed.