ناوەندی هەواڵەکان
دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاوی کردەوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانی بەلێزمە ڕوودەکاتەوە ناوچەکانی عێراق و بەپێی پێشبینییەکان هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ، دەستەی کەشناسی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ڕەوشی کەشوهەوا بە جێگیریی دەمێنێتەوە، بەڵام لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە سەپۆلێکی بارانبارین ڕوودەکاتەوە ناوچەکە.
هاوکات هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بڵاوی کردەوە: “بەگوێرەی پێشبینییەکان لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، دۆخێکی کەشوهەوای ناجێگیر و ناسەقامگیر ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی کاریگەریی نزمە پەستانی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست شەپۆلێکی بەلێزمە بارانى بەهاریی پچڕپچڕ و هەورەبرووسکەی بەهێز و تەرزە، سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە”.
ئەو شارەزاى بوارى کەشناسیە باسى لەوەشکردووە، “کاریگەریی ئەو شەپۆلە لە ڕۆژانی ٨ تا ١١ـی مانگ زیاتر دەبێت و پێشبینیی تاوەبارانی مامناوەند بۆ بارانی بەلێزمە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت”.
ش. ئـ
Comments are closed.