دواکەوتنى مووچە کاریگەریی لەسەر کڕینی پێداویستییەکانی جەژن درووست کردووە

چەمچەماڵ

هاوشێوەی جەژنەکانی ساڵانی ڕابردوو، هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان له‌ بارودۆخێکی قه‌یران و بێ مووچه‌ییدا پێشوازییان له‌ مانگی ره‌مه‌زان کرد، لە بارەی ئامادەکارییەکان بۆ جەژنی ڕەمەزان و کاریگەریی ئەو قەیرانانە هاوڵاتییان و کاسبکارانى چەمچەماڵ دەڵێن: پێنەدانی مووچە کاریگەریی لەسەر کڕینی پێداویستییەکانی جەژن هەیە.

مشتومڕەکان لەسەر مووچەی فەرمانبەران بەردەوامە، حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێمی کوردستان لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا، تەنها سێ مووچەی دابەشکردووە، ئەمەش بارودۆخی هاوڵاتییانی شارۆچکەی چەمچەماڵی سەربە پارێزگای سلێمانی قورس کردووە و ناتوانن تەواوی پێداویستییەکانی جەژنی دابین بکەن، لەو بارەیەوە هاوڵاتییان و کاسبکارانى چەمچەماڵ بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.

خەلیل خاڵدانی
خەلیل خاڵدانی

لەو بارەیەوە، خەلیل خاڵدانی، کە فرۆشیارێکی ناوبازاڕی شارۆچکەی چەمچەماڵە بۆ ڕۆژنیوز وتی: پێنەدانی مووچە کاریگەرییەکی زۆر درووست دەکات، چونکە هاوڵاتییان لە ئێستادا تەنها پشت بە مووچە دەبەستن بە پێنەدانی مووچە کاریگەرییەکی زۆر لەسەر ژیانی هاوڵاتییان درووست دەبێت.

بە دابەشکردنی مووچە دۆخی خەڵک دەبوژێنێتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا دێت

شوان عەباس، هاوڵاتییەکی دیکەی چەمچەماڵە، ئاماژەی بەوەکرد، بە دابەشکردنی مووچە دۆخی خەڵک دەبوژێنێتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەڵام گەر مووچە بەردەوام دوا بکەوێت ئەوا دۆخی هاوڵاتییان تا بێت خراپتر دەبێت.

شوان عەباس
شوان عەباس

وتیشى، داواکارم لە حکومەت مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش بکات، پێویستە ناوماڵی کورد ڕێک بخرێتەوە، بەداخەوە حزبەکان لەگەڵ یەک ڕاستگۆ نین گەر ڕاستگۆ بن ئەوا مافی میللەتەکەمان نافەوتێ.

پێنەدانی مووچە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر گوزەرانی هاوڵاتییان

فەلاح عوبێد
فەلاح عوبێد

هەروەها، فەلاح عوبێد، فرۆشیارێکی دیکەی ناو بازاڕی چەمچەماڵە، پێیوایە پێنەدانی مووچە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر گوزەرانی هاوڵاتییان و وتی: داواکارم حکومەت لە کاتی خۆیدا مووچە دابەش بکات، چونکە زۆرینەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان مووچەخۆرن.

بە دابەشکردنی مووچە بازاڕ بە تەواوی دەبووژێتەوە

بارام ڕەسوڵ
بارام ڕەسوڵ

بارام ڕەسوڵ، هاوڵاتییەکی دیکەی شارۆچکەی چەمچەماڵە، داواکارە مووچە لە کاتی خۆیدا دابەشبکرێت، چونکە کاریگەییەکی زۆری هەیە لەسەر ژیانی هاوڵاتییان، دوو مانگ بوو مووچە نەدرابوو، بە دابەشکردنی مووچە بازاڕ بە تەواوی دەبووژێتەوە.

ب. جـ

Comments are closed.