ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ لە بۆسەی گرووپێکی چەکداریی نەناسراودا لە نزیک هەنگەژاڵی بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاسدارێکی ئەندامی هێزەکانی پاسەوانی سنوور کوژرا و سێ ئەندامی دیکەی ئەو هێزەش برینداربوون.
میدیا فەرمییەکانی نزیک لە سوپای پاسداران و ڕژێمی ئێران پشتڕاستیان کردەوە، کە هێرش کراوەتە سەر قولەیەکی سەربازیی پاسەوانی سنوور، لە هەنگەژاڵی بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەکان کەسێک كوژراوه بەناوی فەرزین دلیان، کە خەڵکی کرماشانه و دوو سهرباز و پلەدارێکی دیکەش له ڕیزهكانی سوپای پاسداران برینداربوون.
خاڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە، بە یەکێک لە مەترسیدارترین شوێنەکان بۆ کۆڵبەران دادەنرێت و لە دوو ساڵی ڕابردوودا دەیان کۆڵبەر لەو ناوچەیە بوونەتە قوربانی دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ڕژێمی ئێران.
ب.گ
Comments are closed.