ڕۆژنیوز – سەیدسادق
بەیانى ئەمڕۆ بەهۆى تیژڕەوییەوە لە شارۆچکەى سەیدسادق ئۆتۆمبێلێک خۆى کێشا بە ستونێکى کارەبادا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون .
پەیامنێرمان لە سەیدسادق ڕایگەیاند، بەیانى ئەمڕۆ بەهۆى تیژڕەوییەوە ئۆتۆمبێلێک لە جۆرى ماجێستا خۆى کێشا بە ستونێکى کارەبادا .
ئاماژەى بەوەشکرد، ڕووداوەکە لە شەقامى گشتى شارۆچکەى سەیدسادق ڕوویداوە.
باسى لەوەشکرد، بەهۆیى ڕووداوەکەوە سێ کەس برینداربوون و دواتر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئ.م
Comments are closed.