ئەو ئەفسەرە تورکەی لە شرناخ دەستدرێژیی ئەنجامدا دەستبەسەر کرا

ناوەندی هەواڵەکان

سەندیکای پارێزەرانی شرناخ ڕایگەیاند، ئەو ئەفسەرە تورکەی لە شرناخ گێچەڵی بە ژنێک کردووە، لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و پاش چارەسەرکردن لە نەخۆشخانە دەستبەسەرکراوە.

دوێنێ لەسەر شەقامی گشتیی لە شرناخ ئەفسەرێکی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک گێچەڵی بە ژنێک کرد و دەستدرێژیی کردە سەری، ئەمڕۆ سەندیکای پارێزەرانی شرناخ لەبارەی ئەفسەری تورک (ز. چ) کە تاوانەکەی ئەنجام داوە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاو کردەوە.

سەندیاکاکە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتیی کۆماری شرناخ، ئەفسەرەکەی تورک بە ناوی ز. چ. پاش چارەسەرکردنی لە نەخۆشخانە دەستبەسەر کراوە.

سەندیکاکە دووپاتی کردەوە، لە چوارچێوەی لێپرسینەوە دادوەریی و کارگێڕییەکان، ز. چ لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و دەستبەسەر کراوە، هەروەها ڕای گشتی دڵنیا دەکاتەوە بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە.

ب.گ

Comments are closed.