دەوڵەتى تورک سنوورى ئامێدى بۆردوومان کرد

ناوەندى هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا، دەوڵەتى داگیرکەریى تورک، گوندى گوهەرزێ و بلاڤاى لە سنوورى شارۆچکەى ئامێدى سەر بە پارێزگاى دهۆک بۆردوومان کرد، تا ئێستاش زیانە گیانى و مادییەکانى بۆردوومانەکە نەزانراوە.

بەپێى زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا، دەوڵەتى داگیرکەریى تورک، گوندى گوهەرزێ و بلاڤاى لە سنوورى شارۆچکەى ئامێدى سەر بە پارێزگاى دهۆک بۆردوومان کرد.

هەر بەپێى زانیارییەکان، دەوڵەتى تورک لە ڕێگەى فڕۆکەى جەنگییەوە چەند جارێک بۆردوومانى سنوورەکەى کردووە.

جێگەى ئاماژەیە، تا ئێستاش زیانە گیانى و مادییەکانى بۆردوومانەکە نەزانراوە.

ئ.م

Comments are closed.