بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٣ ملیۆن و ٧٨٦ هەزار و ٥٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٠ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٣ ملیۆن ٥٠٦ هەزار و ٥٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٣ ملیۆن و ٧٨٦ هەزار و ٥٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٠ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٣ ملیۆن و ٥٠٦ هەزار و ٥٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٨ هەزار و ٨٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

ئ.م

Comments are closed.