لە جەژندا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان کردووە

ناوەندی هەوالەکان

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕاییگەیاند، ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لە ڕۆژانی جەژندا ڕووویان لە سەیرانگە و ناوچە گەشتیارییەکان کردووە زیاترە لە ٢٠٠ هەزار گەشتیار. دەشڵێت: لەو ڕێژەیە ١٥٠ هەزار گەشتیار لە ناوخۆی هەرێمەوە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان کردووە.

ئیبراهیم عەبدول مەجید، وتەبێژ و پەیوەندییەكان لە دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، لە لێدوانیکیدا بەم شێوەیە بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان دواوە.

ئیبراهیم عەبدول مەجید ڕاییگەیاند، ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لە ڕۆژانی جەژندا ڕووویان لە سەیرانگە و ناوچە گەشتیارییەکان کردووە زیاترە لە ٢٠٠ هەزار گەشتیار.

ئەوەشی ڕاگەیاند، لەو ڕێژەیە ١٥٠ هەزار گەشتیار لە ناوخۆی هەرێمەوە سەردانی گەشتیارییەکانیان کردووە، هەروەها زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیارییش لە ناوچەکانی ناوەڕاستی خوارووی عێراق و ئێران و تورکیاوە ڕوویان لەو ناوچانە کردووە.

ڕ.ش

Comments are closed.