کەجەکە: گرنگە ئەنجامەکانی تێکۆشان لە دژی فاشیزم بگۆڕدرێت بۆ چالاکی

ناوەندی هەواڵەکان

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، هەڵبژاردن بەرپرسیارێتی هێزە دیموکراسیخوازەکانی زیاتر کردووە و ئەوەی خستەڕوو، کە کاری سەرەکی ئەوەیە ئەنجامەکانی تێکۆشان لە دژی فاشیزم بگۆڕدرێت بۆ ڕێکخستن و چالاکی و لەسەر بنەمای ئازادیی گەلی کورد تورکیا دیموکراتیک بکرێت.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە باکووری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: گەلی کورد و هێزەکانی دیموکراسی لە سەرەتاوە لە بەرامبەر میکانیزمی کودەتای فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە وەستانەوە، خۆڕاگرییان کرد و تێکۆشان، پێشەنگی ئەو بەرخودانەش هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵییە.

لە سەرەتای ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: هەڵبژاردن لە کەشێکی دژە دیموکراتیک ئەنجامدرا، بەتایبەتی لە کوردستان، سەرباری ساختەکاری و فرت و فێڵەکانیش، بە بێ ئەوەی بە پێویستی بزانن بیشارنەوە سەرباز، پۆلیس و هێزە ملیشیاکانیان بردە شار و شارۆچکەکانی کوردان و بۆ دەنگدان بە ئاکەپە-مەهەپە بەکاریان هێنان، لە ڕێگەی ئەوانەوە چەندین شار و شارۆچکەی کوردستان دەستیان بەسەردا گیرا و ئیرادەی گەل زەوت کرا، بەوەشەوە نەوەستان و لە ڕێگەی دەستەی باڵای هەڵبژاردن (یەسەکە) هەوڵیاندا کە لە کوردستان و تورکیا دەست بەسەر شارە گەورەکاندا بگرن.

ئاماژەى بەوەشکردوە، وەک لە وان بینرا، تەنیا بە بەرخودانی گەل و پشتیوانی ڕای گشتیی دیموکراتیکی تورکیا بەر بەوە گیرا، هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە-پەدەکە-حزبوڵا لە کوردستان نەیتوانی دەنگی گەل بەدەستبهێنێت و نەیتوانی شارەوانی بەدەستبخات، هەموو ئەو شارەوانیانەشی کە بەدەستیان هێنان لە ڕێگەی دەستبەسەرداگرتن و زەوتکردنەوە بوو.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە دەشڵێت: بێگومان گرنگترین ئەجامی هەڵبژاردن شکست و دۆڕاندنی گەورەی ئاکەپە کە چارەکە سەدەیەکە تورکیا بەڕێوە دەبات و لەو ماوەیەدا بەهەموو جۆرێک خراپەکاری بەرامبەر بە کۆمەڵگا کردووە، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا گورزێکی گەورەی بەرکەوت و ڕەوایەتی حکومەتەکەی لەدەستدا.

کەجەکە ڕوونیکردەوە، ئەو ڕێگە و ڕێبازانەی کە حکومەتی ئاکەپە لە هەڵبژاردندا پەنای بۆ بردن، دەریدەخات کە چەندە بێ ئەخلاق بووە، کەوتووەتە دۆخی داڕووخان، هیچی نەماوە کە بیداتە کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی، هەڵبژاردنی خۆجێیی ٣١ـی ئادار کۆتایی بەوە هێنا و ئاکەپە و تەیب ئەردۆغان دابەزین بۆ دووەم حزب.

هەروەها کەجەکە لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا ئەوەی خستەڕوو، لە بنەڕەتدا یەکەم جار نییە کە ئاکەپە و ئەردۆغان شکست دەهێنن و دەیدۆڕێنن، لەبەردەم ستراتیژ و کەشێک کە رێبەر ئاپۆ بۆ هێزە دیموکراسیەکانی ئافراند، ئاکەپە تەیب ئەردۆغان هێزی خۆیان لەدەستدا و نەیانتوانی ببنەوە دەسەڵاتدار، لە تێکشکاندنی فاشیزمدا هەڵوێستی گەلی کورد و هەبوونی تێکۆشان لە کوردستان یەکلاکەرەوەیە، کاراکتەری بنچینەیی ئەو ئەنجامەش گەلی کوردە کە بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی ئازادیی تێدەکۆشێت و ستراتیژی ئافراندووە، گەلی کورد و هێزەکانی دیموکراسی لە سەرەتاوە لە بەرامبەر میکانیزمی کودەتای فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە وەستانەوە، خۆڕاگرییان کرد و تێکۆشان، پێشەنگی ئەو بەرخودانەش هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵییە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکە ئەوەش هاتووە، بێگومان گەلی کورد ئەو تێکۆشانەی لەگەڵ گەلانی تورکیا و هێزە دیموکراسیەکان بەڕێوەبرد، ئەوەی فاشیزمی تێکشکاند ستراتیژی ژیانی هاوبەش وبەرخودان لەسەر ئەو بناغە ستراتیژیە بوو، سەرەکیترین کاری ئێمە ئەوەیە کە ئەنجامەکانی تێکۆشان لە دژی فاشیزم ڕێکبخەین، بیگۆرینی بۆ چالاکی، لەگەڵ گەلدا ئاوێتەی بکەین، لە سەر بنەمای ئازادیی گەلی کورد تورکیای دیموکراتیک دابمەزرێنین، دەبێت زیاتر یەکڕیزی نێوانیان بپارێزن.

ب. ق

Comments are closed.