ناوەندی هەواڵەکان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كردووه، كه چوار ئۆتۆمبێلی دزیوه و ته‌قه‌ی له هێزه‌كانی ئاسایش كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش دوای چاودێری و به‌دواداچوون له ڕۆژی ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٤ له شارۆچکەی چه‌مچه‌ماڵ، توانراوە تۆمه‌تبارێكی داواكراوی هه‌ڵاتوو له یاسا، به ناوی (پ.ف.ح) ده‌ستگیر بكه‌ن.
هەروەها ڕایانگەیاند، تۆمه‌تبار چه‌ندین پێشینه‌ی تاوانی دزیكردنی ئۆتۆمبێل و هه‌ڵكوتانه سه‌ر هاوڵاتییان و سه‌رانه وه‌رگرتن و ته‌قه‌كردن له مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایشی هه‌بووه و له‌سه‌ر ڕێگای شارەدێی شۆڕش و سه‌نگاو و شارۆچکەی كه‌لار) به‌زه‌بری چه‌ك چه‌ندین ئۆتۆمبێلی له هاوڵاتییان وەرگرتووە .
ئاماژەیان بەوەشداوە، دوای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار و دۆزینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان، سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله دزراوه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشەوە ڕاده‌ستی خاوه‌كانیان كرانه‌وه.
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕوونیشیكردووەته‌وه، له ئێستادا تۆمه‌تبار به مادده‌كانی (٤٤٣, ٤٤١, ٤٤٦) له یاسای سزادان، ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كه‌ی به‌رده‌وامه.
ب.گ
Comments are closed.