ناوەندی هەواڵەکان
لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بۆ سەر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی مەدەنی لە گوندی عێنبەتێی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ، ژنێک و پیاوێک بریندرابوون.
کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی مەدەنی لە گوندی عێنبەتێی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ بۆردوومان کرد.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی هاوارنیوز، بەهۆی هێرشەکەوە عەلی مستەفا و هاوسەرەکەی بە ناوی حەلیمە محەمەد برینداربوون و لە ئێستادا بۆ وەرگرتنی چارەسەریی گەیەندراونەتەوە نەخۆشخانە.
ب.گ
Comments are closed.