تەوتینى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لەلایەن بەغداوە چۆن دەکرێت؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر بڕیار ڕەشید ڕایگەیاند، بۆ ئەنجامدانی تەوتین بۆ مووچەخۆرانى هەرێم راستەوخۆ تەنها بە ناردنی ـ ناوی چواری کەسەکە، ناوی سیانی دایک، کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، کە لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە، بانکەکان دەتوانن تەوتین بکەن، دەشڵێت، واتە پێویست بە چوونى فەرمانبەران بۆ بەغدا ناکات.

بڕیار ڕەشید
بڕیار ڕەشید

دکتۆر بڕیار ڕەشید ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەنەکە لە نووسراوێکدا ئاماژە بە چۆنیەتى تەوتینى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لەلایەن عێراقەوە دەکات.

 بڕیار ڕەشید باسى لەوەکردووە، بۆ ئەنجامدانی تەوتین بۆ مووچەخۆرانى هەرێم راستەوخۆ تەنها بە ناردنی ـ ناوی چواری کەسەکە، ناوی سیانی دایک، کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، کە لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە، بانکەکان دەتوانن تەوتین بکەن.

دەشڵێت، واتە پێویستی بە هاتنی هاوڵاتییان خۆیان نییە و دواتریش لەڕێگەی فەرمانگـەکانیانەوە کارتەکانیان بۆ دەنێردرێتەوە و هاوڵاتییان لە هەر ئامێرێکی ( ATM ) یاخود دەروازیەکی پارەدارکردن ئەتوانن مووچەکانیان رابکێشن.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، کردنەوەی لقەکانی بانکەکان بۆ کارئاسانی زیاتر و سوودمەندبوونی هاوڵاتییانە لە خزمەتگوزارییەکان وەک قەرز بۆ کڕین یان درووست کردنی خانوو یان قەرز بۆ  پرۆژەی جۆراو جۆر و تەواوی خزمەتگوزاریەکانی دیکە.

ئاماژەى بەوەش کردووە، کردنەوەی لقی دوو بانکی ناوبراو پێویستیان بە هەماهەنگی تەنها وەزارەتی دارایی عیراق و تۆماری خانووبەرە هەیە، چونکە لایەنەکانی دیکە وەک و وەزارەتی دارای عیراق و بانکەکان و بانکی ناوەندی هەموو ئامادەییان تێدایە.

وتوشیەتى، ئەرکە لەسەر حکومەتى هەرێم، کە موڵک ( بینا) بۆ بانکەکانى ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێم دابین بکات، کە ئەو بینایانە ڕووبەری گەورەی پێوسیت نییە، بەڵکو تەنها لە ڕووبەری  ١٥٠-٢٠٠ مەتر دەتوانن لقەکانیان بکەنەوە.

ئ.م

Comments are closed.