لەبارەى دابەزینى بەهاى دۆلار بەرامبەر دینار ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناوەندى هەواڵەکان

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەى سلێمانی ڕایگەیاند، بە چەند هەنگاوێك خستنەڕووی دۆلار زیاد دەكرێت و ئەوەش كاریگەری لەسەر بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەبێت و بەجۆرێک بەهاى ١٠٠ دۆلار دادەبەزێت بۆ خوار ١٤٥ هەزار دینار.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەى سلێمانی لە لێدوانێكدا سەبارەت بە دابەزینى بەهاى دۆلار بەرامبەر دینار بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو.

جەبار گۆران ڕایگەیاندووە، چاوەڕوان دەكرێت چەند بانكێك لە عێراق پێشتر دۆلاریان پێنەدراوە بۆ لەمەودوا دۆلاریان بە نرخی فەرمى پێبدرێت و لە هەمانكاتدا بەشێك لە بانكەكان پێشتر قەرزیان لەسەربووە و دۆلاریان پێنەدراوە و ئێستا قەرزەكانیان پاكتاو كردووە و بەوەش دەتوانن سوودمەندبن لە وەرگرتنی دۆلار.

باسى لەوەش کردووە، بەم هەنگاوانەش خستنەڕووی دۆلار زیاد دەكات و كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت بەجۆرێک بەهاى ١٠٠ دۆلار دادەبەزێت بۆ خوار ١٤٥ هەزار دینار.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت.

ئ.م

Comments are closed.