لە فەلوجە گۆڕێكی بەكۆمەڵی ئێزدییەكان دۆزرایەوە

ناوەندی هەواڵەكان

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی (پەتریكۆر) بڵاوی كردەوە، گۆڕێكی نوێی بە كۆمەڵ لە كۆمەڵگەی “سەیبە شێخدری”سەر بە شارۆچکەى فەلوجە دۆزراوەتەوە، دەشڵێن، قوربانییەكانیش هاوڵاتیانی ئێزدین، كە لە دوای ساڵی ٢٠١٤دا بێسەروشوێن بوون.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی (پەتریكۆر) لە بارەی دۆزیینەوەی گۆڕێكی بە كۆمەڵی ئێزدییەكان لە فەلوجە ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ڕێكخراوەكەمان گۆڕێکى لە كۆمەڵگەی سیبە شێخدری سەر بە شارۆچکەى فەلوجە دۆزیەوە.

دەشڵێن، سەرجەم قوربانییەكانى ناو گۆڕەکە هاوڵاتیانی ئێزدین، كە لە ساڵی ٢٠١٤وە لەلایەن چەتەكانی داعشەوە ڕفێندرابوون و لە ساڵی ٢٠١٩دا كۆمەڵکوژ کرابون.

ئاماژە بەوەشكراوە، لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار کراونەتەوە تا ڕێکارى یاسایی پێویست لەو بارەیەوە بگرنە بەر.

لەدوای داگیركردنی شنگال لەلایەن چەتەكانی داعشەوە، دەستكرا بە وێرانكردنی شوێنە پیرۆزەكانی ئێزدییەكان و كوشتن و ڕفاندنی هاوڵاتیانى شنگال و دەوروبەرى، بەشێكی زۆر لەو هاوڵاتیانەى لەلایەن داعشەوە ڕفێندران، گواسترانەوە بۆ سووریا و كڕین و فرۆشتنیان پێدەكرا، ئەمە جگە لەوەی هەزاران كەسی دیكە كوژران و ئاوارە بوون.

هـ.ئ

Comments are closed.