ناوەندی هەواڵەکان
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر تەقیینەوەکەى گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت: تەقیینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و دەست بەجێ لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ له گهڕهكی سهرچناری شاری سلێمانی بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكدا تهقییهوه و بههۆیهوه دوو ئۆتۆمبێلی تریش سووتان، بەپێى زانیارییەکان، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن عەتا سەراوی ئەندامى پێشووى سەرکردایەتى یەنەکەوە خاوەندارى دەکرێت.
لەوبارەیەوە دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: کاتژمێر ١٢ـی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەهیدانی سەرچنار، ڕووداوی تەقیینەوەی ئۆتۆمبێلێک ڕوویدا و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
دەشڵێت: دەست بەجێ لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە، لەئێستاشدا هێزەکانی ئاسایش لە شوێنی ڕووداوەکەن بەمەبەستی بەدوادوچوون و لێکۆڵینەوە.
هـ.ح
Comments are closed.