چەتەكانی داعش ٢٠ سەربازی سووریایان كوشت

ناوەندی هەواڵەكان

میدیاكانی سووریا بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ چەتەكانی داعش دوو هێرشیان لە حمس و ڕیفی بوكەمال بۆ سەر سەربازانی سوپای سووریا ئەنجامدا، بەهۆیەوە ٢٠ سەربازی سووریا كوژران.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ  لە بارەی چەند هێرشێكی چەتەكانی داعش بۆ سەر سوپای سووریا و بوونە قوربانی چەندین سەرباز، بەمجۆرە زانیاریان بڵاوكردەوە.

ڕوانگەی سووری بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ چەتەكانی داعش دوو هێرشیان کردە سەر دوو كاروانی سوپای سووریا لە حمس و بەهۆیەوە ١٦ سەرباز کوژران و هەروەها لە ڕیفی بوكەمالیش چوار سەربازی دیكەیان كوشت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە چەتەكانی داعش ٣٢١ سەربازی سووریایان كوشتووە.

جێگەی ئاماژەیە، تائێساش پاشماوەی چەتەكانی داعش لە عێراق و سووریا ماون و بوونەتە جێگەی مەترسی بۆ سەر هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكانی ئەو دوو وڵاتە، هەر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سنووری دێرەزوور ژمارەیەك هاوڵاتیی چوون بۆ كۆكردنەوەی دۆمەڵان، بەڵام كەوتنە بۆسەی چەتەكانی داعشەوە و هەموویان كوژران.

هـ.ئ

Comments are closed.