ئيسماعيل نه‌جمه‌دين
دواى زنجيره بڕياره‌كانى دادگاى باڵاى فيدراڵى تايبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان و ياساكانى، هاوته‌ريب له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌كردنى لايه‌نه‌كان به‌وه‌ى ئه‌م بڕيارانه كۆتايين و پابه‌ندكارن و به‌پێى ده‌ستور ناتوانرێت تانه‌يان لێبدرێت. له‌به‌رانبه‌ريشدا ئه‌و لايه‌نانه‌ى هه‌رێم، كه پێيان وايه زه‌ره‌رمه‌ندن يان به مانايه‌كى ديكه بڕياره‌كانى دادگاكه به مه‌ترسى ده‌زانن بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و هه‌ژمونيان كار له‌سه‌ر وروژاندنى بابه‌تى پاشگه‌زبونه‌وه‌ى (عدول) دادگاكه ده‌كه‌ن له پرنسيپێكى دادوه‌ريى، كه پێشتر يه‌كێك له بڕياره‌كانى له‌سه‌ر بينا كردووه.
بنه‌ماى پاشگه‌زبونه‌وه‌ى دادگاى باڵاى فيدراڵى له پرنسيپه دادوه‌رييه پێشوتره‌كانيى، له ڕێسا گشتيه‌كانى كارى دادوه‌رى و ده‌قێكى هاتو له په‌يڕه‌وه‌ى ناوخۆى دادگاكه خۆى ئه‌بينێته‌وه، ڕێسا گشتى و باوه‌كانى بوارى دادوه‌ريى ڕێگه‌ى خۆشكردوه دادگاكان به‌تايبه‌ت ئه‌و دادگايانه‌ى بڕياره‌كانيان پله‌ى كۆتايين و ناتوانرێت تانه‌يان لێبدرێت له‌به‌رده‌م دادگاى ديكه، به‌پێى پێويستيى له ئه‌نجامى گۆڕانكارى بارودۆخه بابه‌تيه‌كان پاشگه‌زببنه‌وه له پرنسيپێكى دادوه‌ريى پێشوتريان، ئه‌مه‌ش بۆ دادگاى باڵاى فيدراڵى عێراق ڕاسته و ده‌توانێت عدول بكات له‌پرنسيپێكى دادوه‌ريى، كه پێشوتر بڕيارێكى دادوه‌ريى خۆيى له‌سه‌ر بينا كردوه .. به‌تايبه‌ت مادده‌ى ٤٥ـی په‌يڕه‌وى ناوخۆى دادگاى باڵاى فيدراڵى به ڕ‌ونى ئه‌و بابه‌ته‌ى جێگيركردوه كاتێك ده‌ڵێت، ( للمحكمة عند الضرورة وكلما اقتضت المصلحة الدستورية والعامة، ان تعدل عن مبدأ سابق اقرته في احدى قراراتها، على ان لايمس ذلك استقرار المراكز القانونية والحقوق المكتسبة ) .
به‌پێى ئه‌م ده‌قه بێت دادگاى باڵاى فيدراڵى عدول له پرنسيپه‌كانى به ئاسانى ناكات، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك مه‌رجى توندى بۆ دانراوه :-
یەکەم– عدول بۆ خۆى ڕێگه‌يه‌ك نيه له‌ڕێگه‌كانى تانه‌دان له بڕياره‌كانيى دادگاى باڵاى فيدراڵى، چونكه بڕياره‌كانيى دادگاكه وه‌ك له ده‌ستوردا هاتوه كۆتايى و پابه‌ندكارن بۆ هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان. كه‌واته بۆ عدول ده‌بێت داوايه‌كى ديكه هه‌بێت دژ به‌هه‌مان بابه‌ت كه پێشتر دادگا ڕاى خۆى له‌سه‌ريان ده‌ربڕيوه.
دووەم– ئه‌بێت زه‌روه‌ره‌تێك هه‌بێت پاڵ به‌دادگاوه بنێت و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و ده‌ستورى هه‌بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته، به‌و واتايه‌ى عدول له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى تايبه‌تى كه‌س و گروپ ناكرێت !
سێیەم– نابێت عدوله‌كه كاريگه‌رى بخاته سه‌ر پێگه ياساييه‌كان و مافه به‌ده‌ستهاتوه‌كان، ئه‌مه‌ش ته‌واوكه‌رى مه‌رجى دوه‌مه كاتێك ده‌ڵێت، عدوله‌كه وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ى به‌رژوه‌ندى گشتى و ده‌ستورى بێت.
له‌ڕوى ئه‌زمونكردنه‌وه، دادگاى باڵاى فيدراڵى له عێراقدا دواى دروستبونى به‌پێى ياساى ژماره ٣٠ى ساڵى ٢٠٠٥ هه‌مواركراو، تاوه‌كو مێژوى نوسينى ئه‌م وتاره دوو ده‌سته‌ى هه‌بوه، له هه‌ردوو ده‌سته‌كه‌يدا نمونه‌ى به‌رچاو هه‌يه له‌سه‌ر پاشگه‌زبونه‌وه‌ى له پرنسيپى دادوه‌ريى بڕياره پێشوه‌كانى، بۆ نمونه ئه‌وه‌ى په‌يوه‌سته به تواناى ياسادانانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا نه‌به‌ستراوه‌كان به هه‌رێمێكه‌وه.. ئه‌وه‌ى په‌يوه‌نداره به ماناى هه‌ردوو زاراوه‌ى زۆرينه سادده و زۆرينه ڕه‌ها كه له ده‌قه ده‌ستورييه‌كاندا هاتوه، يان ئه‌وه‌ى په‌يوه‌نداره به پارێزبه‌نديى په‌رله‌مانتارانه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى تێبينى ده‌كرێت ده‌سته‌ى نوێى دادگاكه له‌و نمونانه‌ى پاشگه‌زبونه‌وه‌ى تێدا كردوه له پرنسيپێكى دادوه‌ريى، زۆرينه‌ى له‌و بڕيارانه‌دا بوه، كه ده‌سته‌ى پێش‌و ده‌ريكردوه.. واته له‌و پرنسيپانه پاشگه‌ز نه‌بووەته‌وه كه بڕياره‌كانى خۆى له‌سه‌ر بينا كردوه، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه به‌شێكى بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى نوێ بۆ ماوه‌يه‌كى كه‌مه پێكهاتوه و بڕياره‌كانى سه‌ربارى زۆرى ژماره‌يان، هيچ مه‌رجێكى بابه‌تى له‌و مه‌رجانه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسكران دروستنه‌بوه تاوه‌كو پاشگه‌ز ببێته‌وه له بڕيارێكى خۆى، وه‌ك باويشه ده‌سته دادوه‌رييه باڵاكان زۆر به ئاسانى له پرنسيپه دادوه‌رييه‌كانيان پاشگه‌ز نابنه‌وه له‌پێناو سه‌قامگيريى و ئاسايشى دادوه‌ريى و له‌ده‌ستنه‌دانى متمانه‌ى دادگاكان و دادخوازان به بڕياره‌كانيى.
ئ.م
ئەم وتارە ڕا‌وبۆچوونى تایبەتى نووسەر خۆیەتى.
Comments are closed.