ئایا دادگا دەتوانێت بڕیارى خۆى راست بکاتەوە ؟

عەبدولقادر ساڵح

کاتێک دادگایەکى دیاری کراو بڕیارێک لە دۆسییەک دەدات ئەوا لەگەڵ دەرکردنى بڕیارەکەى ولایەتى بەسەر بڕیارەکەدا نامێنێ ناتوانێت گۆڕانکارى تیا بکات.

ئەگەرهاتوو هەڵەیەکى ماددى پەتى (خطأ مادی بحت) لە نووسین یان ژمێریارى روویدابوو، ئەوا دادگا دەتوانێت لەسەر بنەماى داواکارى هەردوو لایەنى داواکە یان لایەکیان هەڵەکە راست بکاتەوە ئەویش بەو مەرجە لایەنەکانى داواکە بانگهێشت بکاتەوە و بۆ گوێگرتن لە وتەکانیان لەو بارەیەوە دواتر بریارى راستکردنەوە بدات ئەمەش بە رەچاوکردن رێکارەکانى هاتوو لە ماددەى ١٦٧ یاساى دادبینى شارستانى.

بەگوێرەى ماددەى ٤٥ لە پەیرەوى دادگاى باڵاى فیدراڵى ژمارە ١ـی ساڵى ٢٠٢٢، دادگاکە دەتوانێت دەست هەلبگرێت لە بنەمایەکى (مبدأ) پێشترى، کە بریارى لێداوە لە یەکێک لە بڕیارەکانیدا بەو مەرجە کاریگەرى نەکاتە سەر سەقامگیرى پێگە یاساییەکان و مافە بەدەستهاتووەکان، بەو مانایەى ئەم دەست لێهەڵگرتنە لە خودى ئەو بریارەدا نییە، کە دەرچووە، بەڵکو لە بڕیارێکى دیکەدایە.

بڕیارەکانى دادگاى باڵاى فیدراڵى کۆتایى و پابەندکارن (بات و ملزم) و رێگەپێدراو نییە بە رێگەى راستکردنەوەى بریارى پێداچوونەوە (تصحیح القرار التمییزى) تانەیان لێبدرێت.

دادگا بێ هەبوونی پاڵپشتی یاسایی ناتوانێت دەست بەرێت بۆ رێکارێک یان راستکردنەوە یەک لە بڕیارەکانی یان هەر کارێکی دیکە.

ئ.م

ئەم وتارە ڕاوبۆچوونى تایبەتى نووسەر خۆیەتى.

Comments are closed.