جێگیرکردنی بڕبڕەی پشت چۆن دەبێت؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر سەڵاح حەسەن دەڵێت، کاتێك پێویستە جێگیرکردنی بڕىڕەی پشت بە برغو شیشی تیتانیۆم (برغووپلاتین) ئەنجام بدرێت، کە لە هەندێ باری شکانی بڕبڕەکاندا کەوا شکانەکە بوبێتە هۆکاری ناجێگیری بڕبڕەکان، یان بڕبڕەکان خوار بوبون.

دکتۆر سەڵاح حەسەن، پسپۆڕى نەخۆشیەکانى فەقەرات، مێشک و دەمار لە نووسینێدا ئاماژە بەوە دەکات لە چى کاتێکدا پێویستە جێگیرکردنی بڕىڕەی پشت بە برغو شیشی تیتانیۆم (برغووپلاتین) ئەنجام بدرێت و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە.

کاتێك پێویستە جێگیرکردنی بڕىڕەی پشت بە برغو شیشی تیتانیۆم (برغووپلاتین) ئەنجام بدرێت؟

یەکەم- کاتێك پێویستە جێگیرکردنی بڕىڕەی پشت بە برغو شیشی تیتانیۆم (برغووپلاتین) ئەنجام بدرێت، کە لە هەندێ باری شکانی بڕبڕەکاندا کەوا شکانەکە بوبێتە هۆکاری ناجێگیری بڕبڕەکان.

دووەم- خواربوونی بڕبڕەکان.

سێیەم- خزینی بڕبڕەکان لەسەر یەکتر.

چوارەم- لەکاتی لابردنی لووی بڕبڕەکان، کە لابردنی لووەکە ببێتە هۆی ناجێگیری بڕبڕەکان.

پێنجەم- لەکاتی دووبارە تەقینی دیسکی نێوان بڕبڕەکان لە پاش نەشتەرگەری یەکەم یان دووەم.

ئ.م

Comments are closed.