لە حەسەکە و شەهبا داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا

ناوەندی هەواڵەکان

لە دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر چیا ئازادەکانی کوردستان بە هاوکاری پەدەکە، ڕێپێوانی جەماوەریی ئەنجام درا و شەرمەزاریان کرد و دووپاتیان کردەوە گەریلاکان لە چیاکانی کوردستان داستانی قارەمانی دەنووسنەوە.

دانیشتوانانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە چالاکی جیاواز، هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەرمەزار کرد.

حەسەکە

خەڵکی ناوچەی شەدادی سەر بە حەسەکە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

ئەندامی کۆنگرەی ستاری ناوچەی عەریشە، هەنا ئەلسەهال هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد و بانگەوازی کرد بۆ کۆتایی هێنان بەو هێرشانەی دژی یاسا نێونەتەوەییەکان ئەنجام دەدرێن.

ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شەدادی عەودە حوسێن وتی: “هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هێزەکانی گەریلا، کە داستانی قارەمانێتی لە چیاکانی کوردستان دەنووسنەوە، شەرمەزار دەکەین”.

ڕێپێوانەکە بە درووشمی “بێ سەرۆک ژیان نابێ” و “بەگیان بە خوێن لەگەڵتین ئەی شەهید” کۆتایی هات.

شەهبا

پارتە سیاسییەکان لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا لە ناوچەی ئەحداس بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکان ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هێرشەکان شەرمەزارکران و دووپاتکرایەوە، ڕژێمی تورکیا بەردەوامە لە دوژمنایەتی دەوڵەتانی درواسێ بە ئامانجی تێکدانی ئاسایش و ئارامی، هێرشەکانی ئەم دواییەش بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا تۆڵەی شکستێتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، هەروەها دەرخەری ڕووی ڕاستەقینەی پەدەکە و هاوکارییەتی لەگەڵ داگیرکەران.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکرایەوە، پێویستە هەمووان بەرەنگاری هێرشەکان ببنەوە و بانگەواز لە گەلی عێراق کرا دژی پەدەکە بوەستنەوە.

ب.گ

Comments are closed.