حووسییەكان هێرشیان كردە سەر كەشتییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل

ناوەندی هەواڵًەكان

حووسییەكانی یەمەن بڵاویان كردەوە، شەوی ڕابردوو سێ هێرشى سەربازییان لە كەنداوی عەدەن و زەریای هیندی بۆسەر چەند کەشتییەک ئەنجامداوە و تێیدا دوو كەشتی ئەمریكی و كەشتییەكی ئیسرائیلمان كردووەتە ئامانج، دەشڵێن، بەردەوام دەبین لە ڕێگری كردن لە چوونی كەشتی ئیسرائیل بەرەو بەندەرەكانی فەڵەستین.

حووسییەكانی یەمەن لە بارەی ئەنجامدانی چەند هێرشێكی نوێیان بۆ سەر كەشتییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە زەریایی هیندی و كەنداوی عەدەن ڕاگەیاندراوێكیان بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ، شەوی ڕابردوو سێ هێرشى سەربازییان لە كەنداوی عەدەن و زەریای هیندی بۆسەر چەند کەشتییەک ئەنجامداوە و تێیدا دوو كەشتی ئەمریكی و كەشتییەكی ئیسرائیلمان كردووەتە ئامانج.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەردەوام دەبین لە ڕێگری كردن لە چوونی كەشتی ئیسرائیل بەرەو بەندەرەكانی فەڵەستین.

جێگەی ئاماژەیە، لە دوای ٧ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووە و لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، حووسییەكانی یەمەن پشتیوانی خۆیان بۆ حەماس دووپات كردەوە و ڕایانگەیاند، لە دەریایی سوور هەر كەشتییەكی ئیسرائیل یان وڵاتانی دیكە بەرەو ئیسرائیل بچێت دەیكەنە ئامانج.

هـ.ئ

Comments are closed.