ئەمڕۆ لە میسر کۆبوونەوەیەک لەبارەى ئاگربەستى غەزە ئەنجام دەدرێت

ناوەندی هەواڵەکان

میدیاى فەرمى ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، وا بڕیارە ئەمڕۆ لە قاهیرە جارێکی دیکە لە بارەی ئاگربەستی غەزە و پرسی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت، دەشڵێن، ئیسرائیل دەیەوێت هێرشکردنە سەر رەفەح وەک کارتێکى فشار بەکاربهێنت تا حەماس ناچار بکات بە مەرجەکانی ڕازی ببێت.

میدیاى فەرمى ئیسرائیل سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆى نێوان حەماس و ئیسرائیل لە قاهیرە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، وا بڕیارە ئەمڕۆ لە قاهیرە جارێکی دیکە لە بارەی ئاگربەستی غەزە و پرسی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، شەوی ڕابردوو ڕۆنێن بار بەرپرسی دەزگای ئاسایشی ناوخۆیی وڵاتەکەمان و هێرزی هالێڤی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئسرائیل، سەردانی پایتەختی میسرییان کردووە بە مەبەستى بەشداری کردن لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ .

دەشڵێن، ئیسرائیل دەیەوێت هێرشکردنە سەر رەفەح وەک کارتێکى فشار بەکاربهێنت تا حەماس ناچار بکات بە مەرجەکانی ڕازی ببێت.

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

ڕ.ش

 

Comments are closed.