هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی نیسانی ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵەکان

هەپەگە ئاماری چالاکی گەریلای دژی سوپای تورک ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لەو مانگەدا هێزەکانمان ٢٩ چالاکییان دژى سوپاى تورک ئەنجامدا و تێیدا ١٢ سەربازی داگیرکەر سزا دراون و هەروەها، هێلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی خراوەتە خوارەوە، دەشڵین، داگیرکەران ١٢ جار بە چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەرەکانى بەرخودان.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە ئاماری چالاکی و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە جۆش و خرۆشی نەورۆزەوە چوونە بەهارەوە و بە گیانی بەرخۆدان پێشوازییان لە مانگی نیسان کرد، گەریلای ئازادی کوردستان کە لە هەموو شوێنێک و لە باکووری کوردستانەوە تا ناوچەکانی پاراستنی مەدیا بە ڕۆحی فیدای ئاپۆیی درێژە بە خەباتی خۆی دەدات، لە مانگی نیساندا بە هەمان ئیرادە درێژەى بە خۆڕاگری دا.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا هەپەگە ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مانگی نیساندا لە زۆرێک لە ناوچەکانی باکووری کوردستان لە دێرسیمەوە تا مێردین، لە بۆتانەوە تا جولەمێرگ ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە، بەڵام هیچ کام لەم ئۆپەراسیۆنانە ئەنجامیان بەدەست نەهێنا و گەریلا لەگەڵ بەهاردا چوونە ناو پراکتیکی ساڵێکی بە بەرهەمەوە، هێرشە داگیرکرییەکان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە شێوەی بۆردوومانی ئاسمانی و زەمینی بێ پچڕان بەردەوام بوو.

هەپەگە لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، دەوڵەتی تورکی قڕکەر لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هێرش دەکاتە سەر گەریلا. بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان کە داگیرکردنی باشووری کوردستان و بەدەستهێنانی پشتیوانییە، چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆ وەرگرتنی یارمەتییە پێش هێرشە داگیرکەرییەکەی، ئەمەش مانای ئەوەیە کە لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلای ئازادی کوردستاندا ڕووبەڕووی سەختی دەبێتەوە و ئەوە نیشان دەدات کە ناتوانێت بە تەنیا هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت، چونکە ئێستا سوپا و دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ڕوونی بۆیان دەرکەوتووە، کە لە بەردەم قووڵایی تاکتیکی، ئاستی تەکنیکی، ئەدای بەرز و ڕۆحی فیدای ئاپۆیی کە گەریلای ئازادی کوردستان، ناتوانن بە تەنها ئەنجام بەدەست بهێنن.

ئاماژە بەوەش کراوە، سوپای تورک دوای ئەوەی لەم ڕاستییە تێگەیشت، لە ١٦ـی نیسانەوە ئۆپەراسیۆنی لەشکرکێشی بۆ سەر مەتینا بە بێدەنگی و بەبێ ئەوەی لە میدیاکاندا بڵاوی بکاتەوە دەستیان پێکرد، بە پاڵپشتی پەدەکە وردە وردە لە مەیدانەکەدا جێگیر بوون و هەنگا و بە هەنگاو بەرەو پێشەوە ڕۆیشتن، هەرچەندە دەستی بە هێرشێکی داگیرکەری لەو شێوەیە کردووە، بەڵام بە ئاشکرا ڕاینەگەیاندووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سوپای تورک و میدیای شەڕی تایبەتی فاشیستەکان لە لایەک ئەو هێرشە داگیرکەرییەی کە دەستی پێکردوە لە خەڵکیان شاردەوە و لە لایەکی تریشەوە درۆیان بڵاوکردەوە کە دەڵێن ڕۆژانە هێزەکانمان لەدەستدەدەین، لە بەرخۆدانی مانگی نیساندا هەڤاڵانمان ئارارات هەرەکۆل، بەرژین یڵماز و زین زاگرۆس شەهید بوون و ناسنامەی تەواوی هەرسێ هەڤاڵمان ئاشکرا کرد و لەگەڵ گەلی نیشتمانپەروەرمان و ڕای گشتیدا هاوبەشمان کرد.

لە کۆتایشدا هاتووە، وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە خەباتی ساڵدا زیاتر بە ئیرادە بوون، زیاتر شارەزا بوون لە تاکتیکدا، لە هەموو لایەکەوە خۆیان ئامادە کردووە و بە هێزێکی گەورەوەی دەروونییەوە چوونەتە ناو خەباتەوە، لەسەر ئەو بنەمایە هێزەکانمان چوونە ناو ساڵەوە، بۆ تێکشکاندنی پلانە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک، بە هەمان ئیرادە و ڕۆحی فیدای ئاپۆیی درێژە بە خەباتی خۆیان دەدەن.

ئاماری مانگی نیسان

ئاماری بەرفراوانی تێکۆشانی مانگی نیسان بەم شێوەیەیە:

هێرشەکانی سوپای تورک

هێرشەکانی فڕۆکە جەنگییەکان: ٢٧٩

هێرشەکان بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر: ٣٠

هێرشەکان بە تەقەمەنی قەدەغەکراو: ١١

هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان: ٩

هێرش بە چەکی کیمیایی: ١

چالاکیی گەریلا

چالاکییە گشتییەکانی گەریلا: ٢٩

کوشتنی دوژمن

ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی کە سزا دراون: ١٢

ژمارەی داگیرکەرانی بریندار: ٣

ئەو ئامێرانەی لەناوبراون

سەنگەر: ١

سیستەمی ڕادار: ١

کامێرای چاودێری: ٨

بلاجکتۆر: ١

چەک و کەرەستەی سەربازی کە دەستی بەسەردا گیراوە

چەکی کەسی MPT-55: ١

دووربینی چەک: ٢

گڵۆپی سەر: ١

چاویلکە: ١

ئەوی کە گورزی لێوەشێنراوە

هێلیکۆپتەری سکۆرسکی: ١

ب. ق

Comments are closed.