لە هۆڵەندا سزاکانی دۆزی کۆبانێ شەرمەزار کرا

ناوەندی هەواڵەکان

لە شاری دانهاگی هۆڵەندا، بە گردبوونەوەیەک  سزاکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی سیاسەتمەدارانی کورد لە دۆزی کۆبانێ شەرمەزار کرا.

کوردان و ئازادییخوازان، لە شاری دانهاگی هۆڵەندا بە پێشەنگایەتی دیماند و تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا (تەژەئا) لەبەردەم پەرلەمان گردبوونەوە و سزا سەختەکانی دۆزی کۆبانێیان شەرمەزار کرد.

لە گردبوونەوەکەدا چەند وتارێک پێشکەش کرا و تێیدا جەخت کرایەوە، سزاکان بەشێکە لە قڕکردنی سیاسیی و قەبووڵکراو نین، هاوکات پەیام درا “ئازادیی هەموو زیندانییە سیاسییەکان بە تێکۆشان دێتە دی”.

هەروەها کۆنفیدراسیۆنی کۆچبەرانی بندەست لە ئەورووپا (ئەڤەگ-کۆن) لە چالاکییەکەدا پەیامی پشتیوانی دووپات کردەوە.

ب.گ

Comments are closed.