“سەبارەت بە ‘کۆتا’ بۆ کاکەییەکانی هەڵەبجە”

ئاکۆ شاوەیس

چالاکوانە کاکەییەکان لەهەرێمی کوردستان و عێراق لەدوای ساڵی 2003 ەوە ،سەردانی لایەنە سیاسیەکانی هەرێم و عێراقیان کردوە بۆ داواکردنی کۆتا بۆ پێکهاتەی ئاینی کاکەیی ، ئەنجامی ئەو هەوڵانە چەسپاندنی ناوی کاکەییە لەیاسای پێکهاتەکان ژمارە 5 ساڵی 2015 پەرلەمانی کوردستان وە دانانی کۆتا لەئەنجومانی پارێزگای هەڵەبجە کەلە یاسای ژمارە 1 ی ساڵی 2015 پەرلەمانی کوردستان کە بۆ بەپارێزگا بونی هەڵەبجە دەری کرد ، بەداخەوە ئەمەی دووەمیان تەنها مەرەکەبی سەر کاغەز بوو .

کاتێ دادگای فیدراڵی کورسی کەمینەکانی لە کوردستان دابەش کردەوە بەسەر زۆنی سەوزو زەرد دا زۆنی سەوز 2 کورسی و زۆنی زەرد 3 کورسی لە 100 کورسی پەلەمانی هەرێم بەرکەوت .

ئێستا یەکێتی نیشتمانی لەڕێگای دادگای فیدراڵیەوە هەوڵی زیادکردنی کورسی کۆتایە بۆ کاکەییەکانی هەڵەبجە تاهاوسەنگی کورسی کۆتاکان بکات .

لەم حاڵەتەدا ئەگەر نیەتەکە ئەوە بێت کە پێکهاتەکان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن دەبێت …

– یەکێتی و پارتی دەست بەرداری پێکهاتەکان بن بۆ مەرامی سیاسی بەکاریان نەهێنن، هەروەک چەندین ساڵە بەردەوامە .

– کۆمسیونی هەڵبژاردن تۆماری تایبەت بە پێکهاتەکان ئامادە بکات و کەسی دەنگدەری پێکهاتەکان سەرپشک بکرێت لە نێوان حیزب و نوێنەری کۆتای پێکهاتەکەی یەکێکیان هەڵبژێرێ .

– نابێت خەڵکانی تر دەنگ بدەنە نوێنەری کۆتاکان تا پارێزراوبن لە تەداخولی حزبەکان.

ب.گ

ئەم وتارە ڕا و بۆچوونی تایبەتی نووسەر خۆیەتی.

Comments are closed.