فلیپن چەک لە ئیسرائیل دەکڕێت

ناوەندی هەواڵەکان

میدیاکانی فلیپین بڵاویان کردەوە، سەرۆکی وڵاتەکەمان و شاندێکی ئیسرائیلی بەرسەرپەرشتی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ستۆکهۆڵم ڕێککەوتننامەیەکی بارزگانی چەکیان واژۆکرد، دەشڵێن، زۆرترین داخوازی وڵاتەکەمان لەسەر کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سپایدەر ئێم ئاڕ بووە.

میدیاکانی فلیپین لە بارەی واژۆکردنی ڕێکەوتننامەیەکی بازرگانی چەک لەنێوان هەردوو وڵاتی فلیپین و ئیسرائیل هەواڵێکیان بڵاوکردەوە.

میدیاکانی فلیپین بڵاویان کردەوە، بۆنگ بۆنگ مارکۆس سەرۆکی وڵاتەکەمان و شاندێکی ئیسرائیلی بەرسەرپەرشتی بنیامین ناتنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ستۆکهۆڵم ڕێککەوتننامەیەکی بارزگانی چەکیان واژۆکرد.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، زۆرترین داخوازی وڵاتەکەمان لەسەر کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سپایدەر ئێم ئاڕ بووە.

ئەوەشیان خستەڕوو، ڕێژەی هاوردەکردنی چەک لەلایەن وڵاتەکەمانەوە بەمجۆرەیە، لە ئیسرائیل لە ١٢%، لە هیندستان لە ٪٣٧ ، لە ئەمریکاوە لە ٨.٧%ە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە پەیوەندى نێوان چین و فلیپین گرژى تێکەوتووە، چونکە چەند جارێک فلیپین چینی تۆمەتبارکردووە بەوەی کەشتییە بازرگانیەکانی وڵاتەکەیانى کردووەتە ئامانج.

ڕ.ش

Comments are closed.