بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە لە ڕەفح ڕۆژنامەنووسێک و منداڵەکەی کوژران

ناوەندی هەواڵەکان

نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەزە بڵاوی کردەوە، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە لە شاری ڕەفحی باشووری غەزە ڕۆژنامەنووسێک و منداڵەکەی کوژران، دەشڵێن: ئەو ڕۆژنامەنووسە کارمەندی کەناڵی “الان”ی ئیماراتییە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەزە سەبارەت بە کوژرانی ڕۆژنامەنووسێکى کەناڵی “الان”ی ئیماراتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەزەدا هاتووە، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە لە شاری ڕەفحی باشووری غەزە ڕۆژنامەنووسێک بەناوی محەمەد بەسام جەمەل و منداڵەکەی کوژران.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ڕۆژنامەنووسە کارمەندی کەناڵی “الان”ی ئیماراتییە.

جێگای ئاماژەیە، بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە تا ئێستا ٧٤ ڕۆژنامەنووس کوژراون.

ڕ.ش

Comments are closed.