ماکرۆن: دەبێت ئەوروپا کەمتر پشت بە ئەمریکا ببەستێت

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، پێویستە ئێمە وەک کیشوەرەی ئەوروپا سیستەمی بەرگری خۆمان بنیات بنێین و کەمتر پشت بە ئەمریکا ببەستین، دەشڵێت، نابێت کیشوەرەکەمان ببێتە ئامرازێکی بەکارهێنراو لەلایەن ئەمریکاوە، گەر نا مەترسییەکی گەورەمان لەسەرە لە داهاتوودا و لاواز دەبین، بەتایبەتی بەرامبەر هەڕەشەکانی ڕووسیا دەبینە کیشوەرێکی مردوو.

ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە وتارێکیدا لە زانکۆی سۆربۆن سەبارەت بە داهاتووی ئەوروپا بەم شێوەیە لێدوانیدا.

سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، پێویستە ئێمە وەک کیشوەرەی ئەوروپا سیستەمی بەرگری خۆمان بنیات بنێین و کەمتر پشت بە ئەمریکا ببەستین.

ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت کیشوەرەکەمان ببێتە ئامرازێکی بەکارهێنراو لەلایەن ئەمریکاوە، گەر نا مەترسییەکی گەورەمان لەسەرە لە داهاتوودا و لاواز دەبین، بەتایبەتی بەرامبەر هەڕەشەکانی ڕووسیا دەبینە کیشوەرێکی مردوو.

ماکرۆن باسی لەوەشکرد، لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا سەردانەکانی بۆ لای سەرۆکەکانی دیکەی وڵاتانى ئەوروپا دەست پێدەکات بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەو دۆسییە.

ئەمە لەکاتێکدایە، فەرەنسا بە سەرۆکایەتی ئیمانیۆل ماکرۆن بە هاوپەیمانێکی بەهێزی ئەمریکا و لایەنگری ئۆکراین دادەنرێت.

ڕ.ش

Comments are closed.