چین: دژی بڵاوکردنەوەی مووشەکی بالیستی ئەمریکاین لە ناوچەکەدا

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی بەرگری چین لە ڕاگەیانداروێکدا بڵاوی کردەوە، بە توندی دژی بڵاوکردنەوەی مووشەکی بالیستی ئەمریکا دەوەستینەوە لە ئاسیا و زەریای هێمن، دەشڵێن، ئێمە هەموو ڕێکارێک دژی بڵاوکردنەوەی ئەو مووشەکانە دەگرینە بەر.

وەزارەتی بەرگری چین لە بارەی بڵاوکردنەوە و فرۆشتنی مووشەکی بالیستی ئەمریکا بە چەند وڵاتێکى ئاسیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی چیندا هاتووە، بە توندی دژی بڵاوکردنەوەی مووشەکی بالیستی ئەمریکا دەوەستینەوە لە ئاسیا و زەریای هێمن .

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێمە هەموو ڕێکارێک دژی بڵاوکردنەوەی ئەو مووشەکانە دەگرینە بەر.

ئەمە لەکاتێکدایە، فلیپین ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ئیسرائیلدا واژۆکردووە بە مەبەستی کڕینی چەک لە ئیسرائیل و ئەمریکا.

ڕ.ش

Comments are closed.