دەوڵەتی تورک هاوسەرۆکی ئێلحی دەم پارتی دەستبەسەر کرد

ناوەندی هەواڵەکان

لە هەڵمەتی ڕەشبگیریی پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مستەفا مەسعود تەکیک هاوسەرۆکی ڕێکخستنی دەم پارتی و دەستبەسەریان کرد.

لە چوارچێوەی ڕەشبگیرییە سیاسییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باکووری کوردستان، کە هەر جارەو بە شێوەیەکی نایاسایی و هەڕەمەکی لە دژی وڵاتپارێزان ئەنجامی دەدەن مستەفا مەسعود تەکیک-یان دەستبەسەر کرد

مستەفا مەسعود تەکیک هاوسەرۆکی ڕێکخستنی دەم پارتی ناوچەی ئێلحە و ئەمڕۆ دەستبەسەر کرا پاش چەند کاتژمێرێک ڕاگرتنی ئەمشەو ئازاد کرا.

ب.گ

Comments are closed.