دەوڵەتی داگیرکەری تورک تۆپبارانى منبج دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازی منبج لە باکوور و ڕۆژئاوای سووریا بڵاوی کردەوە، کەمێک پێش ئێستا دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی  گوندی قەرت ویرانیان لە ڕۆژئاوای منبج تۆپباران کرد، دەشڵێن: هێرشەکان لە ڕێگەی ١٥ تۆپ و گولە هاوەنەوە بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج لە باکوور و ڕۆژئاوای سووریا سەبارەت بە تۆپبارانکردنی سنووری منبج ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازی منبج لە باکوور و ڕۆژئاوای سووریا بڵاوی کردەوە، کەمێک پێش ئێستا دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی  گوندی قەرت وێرانیان لە ڕۆژئاوای منبج تۆپباران کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان لە ڕێگەی ١٥ تۆپ و گولە هاوەنەوە بووە.

جێگەى ئاماژەیە، تا ساتی ئامادەکردنى ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بارەی زیانە گیانی و ماددیەکانی هێرشەکەوە بەردەست نییە.

ڕ.ش

Comments are closed.