ناوەندی هەواڵەکان
لە پاش وەرگرتنی شارەوانی ئامەد لەلایەن هاوسەرۆکانی دەم پارتییەوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا دزی و گەندەڵی و خراپەکارییەکانی قەیوومی ئاکەپەیان لە شارەوانی ئامەد ئاشکرا کرد، لە گواستنەوە و فرۆشتنی موڵک.
هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد، سەرا بوجاک و دۆغان لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا کۆبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا دزی و گەندەڵی و خراپەکارییەکانی قەیوومی ئاکەپەیان لە شارەوانی ئامەد ئاشکرا کرد.
هەندێک لەو موڵکانەی گوزراونەتەوە:
١٢ـی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، زەوی خوێندنگەی سەرەتایی ئینۆنۆی لە ناوچەی یەنیشەهیر – بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی نیشتمانیی شارەکە.
١٢ی تەمموزی ٢٠٢١: مزگەوت و تەوالێتی پیاوان و ئافرەتان لە پارکی تەما.
١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، مزگەوتی شاری هەزرۆ و هەزار و ٣٠.٨٨ مەتر چوارگۆشە زەوی – بەڕێوەبەرایەتی لاوان و وەرزشی شارەکە.
١٢ ـی ئەیلولی ٢٠٢٣، قەرەباش، زەوی خوێندنگەی ناوەندی ئۆگوز یەنین (٢٧ هەزار و ١٠٥ مەتر چوارگۆشە) – وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانیی.
١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، بینای کارگە لە گەڕەکی کەینارتەپەی سەر بە ڕێزان – بەرێوەبەرایەتی تەندرووستی شار.
١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، هەزار و ١٣٠.٤٣ مەتر چوارگۆشە زەوی لە گەڕەکی هوزورەڤلەری سەر بە پەیاس – بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی شار.
١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، یاریگای تێنس و تۆپی باسکە و تۆپی پێ لە یەنیشەهیری سەر بە لجێ بە ڕووبەری پێنج هەزار و ٩٩٤.٩٠ مەتر چوارگۆشە – بەڕێوەبەرایەتی گەنجان و وەرزشی شارەکە.
١٠ ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٤: گۆزالان (سەیرانگای دەڤەگەچیدیی) لە پەیاس – بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی نیشتمانی شار.
١١ـی ئازاری ٢٠٢٤، بینا کۆمەڵایەتییەکان لە هەزارە خەرپێت – بەڕێوەبەرایەتی لاوان و وەرزشی شار.
٢١ـی شوباتی ٢٠١٤ ماڵی مەعریفە لە گەڕەکی یەشیل لە خانا خارپێت (چنار) – قایمقامییەتی چنار.
١٠ــی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤: ماڵی رۆشنبیری عەلی میری، ماڵی ناوەندی ڕۆشنبیری، ئەکادیمیای شەهید عەلی گافار ئۆکان، کافێ کتێبی پارکی تەما، کافێ کتێبی گۆڕەپانی شار و پارکی کاردەشلیک – بەڕێوەبەرایەتیی نیشتمانیی پەروەردەی شار.
١٤ـی شووباتی ٢٠٢٤، زەوی لە پارکی کۆشویۆلو و پارکی نەورۆز بۆ درووستکردنی بنکەی تەندرووستی خێزانی – بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی شار.
موڵکە فرۆشراوەکان:
هەر بەپێی لێدوانی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد، لە ناوچەی پەیاس و شاری نوێ دەیان موڵکی جۆراوجۆر فرۆشراون.
ب.گ
Comments are closed.