دەوڵەتی تورک گوندەکانی منبج و شەهبای تۆپباران کرد

ناوەندی هەواڵەکان

ئەمڕۆ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، گوندەکانی باکووری منبج و شەهبایان بە زیاتر لە ٢١ گولـلە هاوەن تۆپباران کرد و تا ئێستا زیانەکانی تۆپبارانەکە نەزانراون.

ئەمڕۆ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، گوندەکانی باکووری منبج و شەهبایان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆپباران کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج، کاتژمێر ٠٥:٣٠ بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لانیکەم ٢١ گولـلە هاوەن بەر گوندەکانی دادات و محسەنلی باکووری منبج کەوتوون، بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر هێرشەکە بۆسەر ناوچەکە بەردەوام بووە.

هەروەها، گوندی شێخ عیسای شەهباش لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی تۆپباران کراوە.

تا ئێستا زیانەکانی تۆپبارانەکانی ئەو ناوچانە نەزانراون.

ب. ق

Comments are closed.