ناوەندی هەواڵەکان
بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) ڕایگەیاند، ١ـی ئایار لە دژی گۆشەگیریی، دەستگرتن بەسەر ڕەنجی ژنان، شەڕ و دوژمنیاتەیی لە بەرامبەر ژنان، دەڕژێینە شەقامەکان.
بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) سەبارەت بە ١ـی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و بانگەوازیی لە ژنان کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سەرەڕای گوشار و هێرشەکان، داخوازی ئازادیی مەزنتر دەکەن و لە پێناو کار، جەستە، ناسنامە و ئازادیدا، بەڵێنی پێداگریی خۆیان لە ١ـیئایاردا دووبارە دەکەنەوە.
هەروەها تەژەئا ڕایگەیاند، ئاکەپە-مەهەپە ڕژێمێکی فاشیست، ڕەگەزپەرەست، نەتەوەپەرەست و دژە چینی کرێکارە و لە ١ـیئایاردا دژی ئەمە دەڕژێینە مەیدانەکان و لە دژی ئەم ناعەدالەتییانە دەوەستینەوە.
لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەی تەژەئادا ئاماژە بەوەشکراوە کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ڕەنجی ژنان لەبەر چاو ناگرێت، بێکاریی ژنان لە زیادبووندایە، ئەوانیش لە دژی دەستگرتن بەسەر ڕەنجی ژنان، ڕەگەزپەرەستی و شەڕ لە گۆڕەپانەکان دەبین.
تەژەئا ئاماژە بەوەشکرد، کێشەی کورد و هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکان تەنها بە پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیی و ئازادیی ژنان چارەسەر دەکرێن و جەختی کردەوە، “ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت ‘پێداگری لە سۆسیالیزم پێداگرییە لە سەر مرۆڤبوون’ و بەو باوەڕەی کە سەدەی ٢١، سەدەی ژنە، تێکۆشانمان مەزنتر دەکەین، لەسەر ئەم بنەمایە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناوەندی ئەم تێکۆشانە دەبێت و لە ١ـی ئایاردا بۆ ئازادیی و دژی گۆشەگیریی و دەستگرتن بەسەر ڕەنجدا دەڕژێینە گۆڕەپانەکان.
هەروەها ڕایگەیاند، تورکیا یەکێک لەو وڵاتانەیە زۆرترین ژمارەی زیندانییانی سیاسیی تێدایە و ڕایگەیاند، تا ئەوکاتەی سەرجەم زیندانییانی سیاسیی ئازاد دەبن، بەردەوام دەبن لە تێکۆشان و داوای لە هەموو ژنان کرد لە ١ـی ئایاردا بۆ بەرفراوانکردنی تێکۆشانی ئازادیی، لە دژی گۆشەگیریی، هەژاریی، نایەکسانیی، شەڕ و وێرانکاری بڕژێنە مەیدانەکان.
ب.گ
Comments are closed.