لە ئەڵمانیا داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا

ناوەندی هەواڵەکان

لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی تەجەشە و (ڕۆژئاوا بپارێزە) هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار کرا و بانگەوازیان کرد بۆ خاوەندارێتی لە گەریلاکانی ئازادیی.

لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)  و کۆمەڵەی ڕۆژئاوا بپارێزە، لەبەردەم پەرلەمانی برێمەن گردبوونەوەیەک لە دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕێکخرا.

لە چالاکییەکەدا پانکارتەکان بە زمانی ئەڵمانی و بە نووسینی “داگیرکاری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ڕاگرن” و “جینۆسایدی کورد، تاوانە دژی مرۆڤایەتی” و “بەرخۆدان ژیانە” و “داگیرکاری تورک بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان ڕابگرن” بەرز کرایەوە.

چالاکوانان درووشمی “بژی بەرخۆدانی گەریلا” و “ژن، ژیان، ئازادیی” و “بەڵێ بۆ هاوپشتی نێونەتەوەیی” و “بژی بەرخۆدانی کوردستان” بەرز کرایەوە.

ب.گ

Comments are closed.