زیلینسکی لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو

ناوەندی هەواڵەکان

دەزگای ئاسایشیی ئۆکراین ڕایگەیاند، ڕێگرییان کردووە لە پلانی تیرۆرکردنی سەرۆکی وڵات و سەرۆکی دەزگاکانی ئاسایش و هەواڵگریی سەربازیی ئۆکراین و دوو ئەفسەری وڵاتەکەشیان بە تۆمەتی ناپاکیی دەستگیرکردووە.

دەزگای ئاسایشیی ئۆکراین لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تەلەگرام بڵاوی کردەوە، چەند دەستەیەکی ڕووسیی پسپۆڕ، پیلانی تیرۆرکردنی زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین و ڤاسیلی مالیۆک سەرۆکی دەزگای ئاسایش و کێریل بۆدانۆڤ سەرۆکی هەواڵگریی سەربازییان کێشا بوو.

دەزگای ئاسایشیی ئۆکراین ئاماژەی بەوەش کردووە، دوو ئەفسەر کە خاوەن پلەی عەقیدن و لە بەشی کارگێڕیی ئاسایشی دەوڵەتی ئۆکراین کاردەکەن دەستگیر کراون، چونکە زانیاری نهێنییان گواستووەتەتەوە بۆ تیرۆرکردنی زیلینسکی و بەرپرسەکانی ئۆکراین

ئاماژەیان بەوەشداوە، لە ئێستادا هەردوو ئەفسەرەکە دەستگیرکراون و شوێنی مانەوەشیان پشکنینی بۆ کراوە و تۆمەتی “ناپاکیی و ئامادەکاری بۆ هێرشی تیرۆریستی”ـیان ئاڕاستە کراوە.

ب.گ

Comments are closed.